٢٤ حوزەیران ٢٠٢٠ - ١١:٣٤
زەریف وڵامێکی توندی پەمپەئۆ دەداتەوە

زەریف وەڵامی قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە پاگەندەی کردووە کە کاتێک گەمارۆکان لەسەر ئێران هەڵبگیرێن، دەستبەجێ ئێران بە کڕینی شەڕکەری پێشکەوتوو هەڕەشە لە وڵاتانی ئەورووپی و ئاسیایی دەکات، دایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - دکتۆر زەریف لە کاردانەوە بە پاگەندەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە کۆتایی هاتنی گەمارۆکان لەسەر ئێران لە تویتێکدا بە تەشەرەوە نووسی:

بەڕێز پەپێئۆ ئەوەندە لە بەلاڕێ بردنی بیرەکان لە جیهان بێ هیوا بووە کە پاگەندە دەکات لە مانگی ئۆکتۆبەر، ئێران فڕۆکەی شەڕکەر دەکڕێت و پاشان سەرتر لە مەودای بڕینی یەک لایەنەیان دەیهاوێژێت. پێدەچێت ئەو بتوانێت پێمان بڵێت کە ئەو شەڕکەرانە چلۆن تەنانەت بە تەواو بوونی سووتەمەنیان دەگەڕێنەوە ئێران!

342/